هەشت خۆراک کە گرنگە لە سەلاجەدا هەڵبگیرێت
کاتێک کە باس لە هەڵگرتنی خۆراک دەکەین چەندین ڕێگای جیاواز هەیە بۆ پارێزگاری کردن و هێشتنەوەی خواردنەکانمان بۆ ماوەیەکی زیاتر
هەڵگرتنی خۆراک بە شێوەیەکی هەڵە ڕەنگە ببێتە هۆی بەهەدەر بردن و خراپ بوونی خۆراکەکە بە ماوەیەکی کەم بەجۆرێک هەندێک سەوزەو میوە و خواردنیتر لە پلەیەکی گەرمی زۆردا هەر زوو بەکتریای لەسەر دروست دەبێت و چیتر شیاو نابێت بۆ خواردن
ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێک دا دەربارەی هۆشیاری بەرامبەر هەڵگرتن و پاراستنی خواردنی ماڵەوە باس لە هەشت جۆر خواردنی جیاواز دەکات کە وا باشترە لە سەلاجەدا هەڵبگیرێت کە ئەمانەن:
-ئارد
-سەوزەو میوە وشککراوەکان
-خواردنە برژاوەکان و ئیشی هەویر
-سێو
-کەرەی عەلی بابا
-مزرەمەنییەکان
-حومس
-گوێز
|