هەمەڕەنگ

توێژینەوەیەکی بەریتانی : ژنان زیاتر لە پیاوان توانای خوێندنەوەی مێشکی کەسانی تریان هەیە

پسپۆڕانی سێ زانکۆی بەریتانی لە ڕێی توێژینەوەیەکەوە ئاشکرایان کردووە ژنان زیاتر لە پیاوان توانای خوێندنەوەی مێشکی کەسانی تریان هەیە .

توێژینەوەکە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆکانی باس و کاردیف و لەندەن ئەنجامدراوە ئەوەی خستۆتەڕوو، لە ڕیی بەکارهێنانی چەند تەکنیکێکەوە وردبینیان کردووە لە توانایی خوێندنەوەی ژنان و پیاوان بۆ مێشکی کەسانی تر .

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری " نیروساینس نیوز " بڵاوکراوەتەوە ئاشکرای کردووە، ژنان توانای خوێندنەوەی مێشکی کەسانی بەرامبەریان هەیە دەتوانن پێشبینی بیرکردنەوەی کەسانی بەرامبەریان بکەن .

توێژینەوە بەریتانیەکە باسیلەوەشکردووە، توانای خوێندنەوەی مێشکی کەسی بەرامبەر یارمەتی دەرە لەوەی بزانیت بەرامبەرەکە درۆت لەگەڵ دەکات یان نا،هەروەها دەتوانیت لەو ڕێگایەوە پەیوەندی دروست لەگەڵ کەسانی چواردەورت دروستبکەیت .