هەمەڕەنگ

خۆت لەم پێنج شتە بەدوور بگرە پێش وەرزشکردن

ئەو شتانەی کە پێش وەرزشکردن ئەنجامی ئەدەیت ڕەنگە سوودبەخش بێت و کاریگەری باش لەسەر جەستە دابنێت یاخود بە پێچەوانەوە زیانی هەبێت

کارێکی ئاسانە گەر پێش وەرزشکردن خواردنەوەکانی وەک چا و قاوە نەخۆیتەوە یاخود جلێکی شیاو بۆ وەرزشکردن بپۆشیت، ئەمە وا دەکات وەرزشەکە باشتر کاریگەری لەسەر جەستەت دابنێ

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە پێنج شت دەکات کە نابێت پێش وەرزشکردن ئەنجام بدرێت کە ئەمانەن:

-هەرگیز بە گەدەی بەتاڵ دەست مەکە بە وەرزشکردن

-پێش وەرزشکردن زۆر ئاو مەخۆرەوە

-زۆر مەخەوە پێش وەرزشکردن

-جلوبەرگی زۆر لەبەر مەکە لە کاتی وەرزشکردن دا

-زۆر ماسولکەکانت مەکشێنە