تەندروستی

شەش کاری ڕۆژانە کە زیان بە نینۆکەکانت دەگەیەنێت

بۆیە کردن و ڕازاندنەوەی نینۆکەکان بە گشتی خولیای زۆرێک لە خانمانە، بەڵام گەر خاوەنی نینۆکێکی تەندروست نەبیت ڕەنگە نەتوانی بە خواستی خۆت نینۆکەکانت ڕەنگ بکەیت

هەر بۆیە بوون بە خاوەنی نینۆکێکی تەندروست ئەگەرچی پێویستی بەوە هەیە خۆراکی تەندروست بخۆیت و کەمی ڤیتامین و هۆکارەکانیتری پەیوەست بە خۆراک نەهێڵیت کە زیان لە نینۆکەکانت بدات، بەڵام ئەمە بە تەنها بەس نییە و پێویستە خۆت لە زۆر کرداریتری ڕۆژانە بەدوور بگریت کە زیان بە تەندروستی نینۆکەکان دەگەیەنێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا باس لە شەش کرداری ڕۆژانە دەکات کە زیان بە تەندروستی نینۆکەکان دەگەیەنێت لەوانە :

-زۆر بەکارهێنانی سپرای قژ

-بەکارهێنانی نینۆکەکان بۆ قوتو هەڵپچڕین و لێکردنەوەی شت

-لێکردنەوەی پێستی قەراغی نینۆک

-درێژکردنەوەی نینۆک

-هێشتنەوەی بۆیە بە نینۆکەکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر

-لەپێکردنی پێڵاوی توند کە فشار بخاتە سەر نینۆکی قاچەکان