تەندروستی

تاقیگەیەکی تایبەت بە توێژینەوەی کۆرۆنا لە بەریتانیا ڕوبەڕوی هاکردن دەبێتەوە

تاقیگەیەکی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ڕوبەروی هاکردن دەبێتەوە .

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی " تێلیگراف"ی بەریتانی ڕۆژی پێنج شەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر تاقیگەیەکی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد .

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکەدا بەشی بایۆلۆژی کە بە " ستروبی" ناسراوە توێژینەوە لەسەر کۆرۆنا ئەنجامدەدات، کراوەتە ئامانج و هەوڵی دزینی زانیاریە نهێنیەکانی ئەو بەشە دراوە .

ڕۆژنامە بەریتانیەکە لە زاری بەرپرسانی زانکۆکە باسی لەوکردووە، تا ئێستا نازانن چ گروپێك لە پشت ئەو هێرشە ئەلکتۆرنیەوەیە، هەوڵ دەدەن پارێزگاری تەواو لە زانیاریەکانی ناوەندە بایالۆژییەکان بکەن .