تەندروستی

شتنی ددان کاریگەری لەسەر تەندروستی تەواوی جەستە دادەنێت

هەموومان دەزانین کە گرنگیدان بە ددانەکانمان چەند پێوسیتە، بە تایبەت لەم ڕۆژگارەدا کە خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکان و نێرگەلەو جگەرەکێشان زۆر باوە کە هەموو ئەمانە زیان بە تەندروستی ددانەکان دەگەیەنێت

بەڵام ئەوەی کە ڕەنگە تا ئێستا نەتزانیبێت ئەوەیە کە شوشتنی ددانەکان ڕێگری لە چوونە ناوەوەی بەکتریا بۆ ناو بۆرییەکانی خوێن و گواستنەوەی بۆ تەواوی جەستە دەکات

ئەمە وا دەکات کە شوشتنی ددانەکان کاریگەری لەسەر تەندروستی تەواوی جەستە هەبێت بەم شێوەیە :

-بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ

- سییەکان بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە

-لە نەخۆشی زەهایمەر دەتپارێزێت

-لە نەخۆشییەکانی پووک دەتپارێزێت

-بۆنی هەناسە خۆشتر دەکات

-ئەو دایکانەی دووگیانن پاک ڕاگرتنی ددانەکانیان کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵ دەبێت بەهۆی ئەوەی بەکتریا ناگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە

-کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات