هەمەڕەنگ

ماتۆڕسواری بە دەوری دیواری مەرگ دا

دیمەنی کۆمەڵێک ماتۆڕسوار لە بەنگلادش کە بە دەوری دیوارێکی لێژ کە بە "دیواری مەرگ" ناودەبرێت بە خێرایی 80 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا ماتۆڕەکانیان لێ دەخوڕن

بەرزی ئەم دیوارە نۆ مەترە و لە هەر ڕۆژێکدا 100 جار بۆ ماوەی 10 دەقە بە سەر دیوارەکەدا ماتۆڕسواری دەکەن، لە کاتێکدا هیچ بەرگێکی خۆپارێزیان نەپۆشیوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی هەندێک کەس بە ئۆتۆمبێلەوە بەسەر دیوارەکەدا دەڕۆن

جلوبەرگی ئاساییان لەبەردایەو بەسەر دیوارە دارینەکەدا دەڕۆن و سەرکەشی دەکەن بۆ ئەو خەڵکەی کە تەماشایان دەکات، ئەم شوێنە مەترسیدارە بۆ ماوەی 100 ساڵە هەیە