تەندروستی

بۆچی یابانییەکان تەختە خەو بەکارناهێنن و لەسەر زەوی دەخەون؟

گەر لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا گەورە بوبیت بە دڵنیاییەوە شەوانە لەسەر تەختە خەو و دۆشەکێکی نەرم خەوتویت، بەڵام ئەمە لە وڵاتانی ئاسیا و بە تایبەت لە ژووری نوستنی یابانییەکان دا بە جۆرێکیترە

چەندین هۆکار هەیە کە وای لە یابانییەکان کردووە لەسەر زەوی بخەون و تەختە خەو بەکار نەهێنن، وە ئەمە تەنها پەیوەندی بە کلتوور یان بۆ جێبوونەوەیان لە ژوورێکی بچووکی ماڵەکانیاندا نییە، بەڵکو زۆر هۆکاری تەندروستیشی لەپشتەوەیە

ماڵپەڕی "برایت ساید"  لە بابەتێک دا باس لە کلتوور و شێوازی ژیانی یابانییەکان دەکات و تیشک دەخاتە سەر شێوازی خەوتنیان کە لەسەر زەوی دەخەون و گرنگی بە بەکارهێنانی تەختە خەو نایەن لەبەر ئەم هۆکارانە:

-ئازاری پشت دەڕەوێنێتەوە

خەوتن لەسەر شوێنێکی ڕەق و ڕێک بەسوودە بۆ تەندروستی پشت

-بڕبڕەی پشتت ڕێکتر دادەنێیت

-سوڕی خوێن خێراتر دەبێت

-لە بەیانیاندا زووتر بەئاگا دێیتەوە