فەڕەنسا کۆرۆنای نوێ لە ڕێگای پشکنینی (PCR) دەرناکەوێت
وڵاتی فەڕەنسا ئاشکرای دەکات ئەو کۆرۆنا نوێیەی لە وڵاتەکەدا بڵاوبۆتەوە لە ڕێگای پشکنینی " PCR " دەرناکەوێت .
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە، ئەو کۆرۆنا نوێیەی لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بڵاوبۆتەوە لە ڕێگەی پشکنینی " PCR " دەرنەکەوتووەو، توشبووەکان کاتێک پشکنینی تریان بۆکراوە ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ بووە .
زانایان لە پەیمانگای باستور، ئاماژەیان بەوەکردووە ئەم کۆرۆنا نوێیەی لە وڵاتەکە دەرکەوتووە ناونراوە " بریتۆن " توانای گوستنەوە و کوشندەیی لە جۆرە باوەکەی کۆرۆنا زیاتر نییە .
لە چەند ڕۆژی رابردودا وڵاتی فەڕەنسا بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی کۆرۆنای لە وڵاتەکە راگەیاند بەبێ ئاشکراکردنی وردەکاری زیاتر دەربارەی جۆرەکە .
|