تەندروستی

بۆچی وا باشترە بە خاولی دەموچاو وشک نەکەیتەوە؟

ئەگەرچی بەشی توالێت و گەرماوی ماڵ بە پیسترین شوێنی ماڵ دادەنرێت، بەڵام هەندێک کەلوپەلی دیکە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەی زۆرترین بەکتریایان لە خۆ گرتووە و بەردەوامیش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پێستمان بەکاری دەهێنین

وشککردنەوەی دەموچاو بە خاولی بە تەواوی زیانبەخشە بۆ پێست بەهۆی کۆبونەوەی ڕێژەیەکی زۆر بەکتریا لەسەری

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا باس لە زیانەکانی وشککردنەوەی دەموچاو بە خاولی دەکات کە ئەمانەن:

-ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی زیپکە

 -دەبێتە هۆی زوو پیربوونی پێست

-کاریگەری ئەو ماددانە کەم دەکاتەوە کە بۆ تەندروست ڕاگرتنی پێست بەکاردێت

-ڕەنگە ببێتە هۆی چەور بوونی پێست

بۆ ئەوەی پێستت بە پاکی و تەندروستی بمێنێتەوە وا باشترە کاتێک دەیشۆیت لێ بگەڕێی  خۆی بە سروشتی وشکببێتەوە و دواتر کرێمێکی شێدارکەرەوەی بۆ بەکار بهێنیت