هەمەڕەنگ

ژنێک لە تەمەنی 57 ساڵیدا منداڵی دەبێت


خانمێکی خەڵکی ویلایەتی هامشیر دوای لەدەستدانی کچە تەمەن 13 ساڵەکەی لە ساڵی 2016دا لە ئێستادا کە تەمەنی 57 ساڵە کوڕێکی دەبێت

پێگەی "فۆکس 29" هەواڵێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و باس لە خۆشحاڵی ئەم خێزانە دەکات بۆ منداڵە تازە لەدایکبووەکەیان

باربارا هیگنس کە نەخۆشی وەرەمی مێشکی هەیە دوای چەندین ساڵ هەوڵدەدات دووگیان بێتەوە بۆیە لە یەکێک لە کلینیکەکانی بۆستۆن لە ڕێگەی پیتاندن و دانانی منداڵی بلووریەوە جارێکیتر لە تەمەنی 57 ساڵیدا دووگیان دەبێت

ماڵپەڕەکە  ئاماژەی بەوەشکردووە کە هیگنس ئەمڕۆ منداڵەکەی بە تەندروستی لەدایک بووە کە کێشی پێنج پاوند و 13 ئۆنسە و ناویانناوە جاک

بەپێی کتێبی گینس بۆ ڕیکۆردە جیهانییەکان، بەتەمەنترین ژن کە تائێستا منداڵی بووبێت ماریا دێ کارمێنی تەمەن 66 ساڵ بووە لە ئیسپانیا کە لە ساڵی 2006 دا دوانەیەکی بووە