هەمەڕەنگ

چوار شت کە وا باشترە لە ژووری نوستنەکەت دا بەجێی نەهێڵیت

هەندێک کەس تەنها کاتێک دەچنە ژووری نوستنەکەیان کە دەیانەوێت بخەون، هەندێکیتر بەشی زۆری ڕۆژەکەیان لەم ژوورە بەسەر دەبەن، شت دەخۆن کاتێک لەسەر تەختە خەوەکەیان پاڵکەوتون

هەرچەندە هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی بکەیت لەم ژوورەدا بەڵام بەجێهێشتنی هەندێک شت لەم ژوورەدا بە ڕێگەی جیاواز زیانبەخشە

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا باس لەو چوار شتە دەکات کە وا باشترە لە ژووری نوستندا بەجێ نەهێڵرێت

-پێڵاوەکانت

پێڵاو ڕێژەیەکی زۆر پیسی و بەکتریا لەخۆ دەگرێت هەر بۆیە پێش پاککردنەوەی وا باشترە بە هیچ شێوەیەکی نەهێنرێتە ژوورەوە

-مۆبایل یان سەعاتی بەئاگاهێنانەوە

قەلەقی سەعاتی بەئاگاهێنانەوە ترسێكە کە بەجۆرێک دروست دەبێت کەسێک باوەری بە باش کارکردنی سەعاتەکەی نییە یاخود  لەوە دەترسن کە پێش ئەوەی بە تەواوی بخەون بەئاگابێنەوە ئەمە وا دەکات لە خەو هەڵسیت و ڕاستەوخۆ تەماشای سەعاتەکەت بکەیت تا بزانیت چەند کاتت ماوە بۆ خەوتن

-وێنەی خێزانەکەت

هەمووان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی وێنەی خێزانەکانمان دادەنێین، بەڵام ئەمە کارێکی هەڵەیە تەماشاکردنی ئەم وێنانە لە درەنگانی شەودا توشی قەلەقی و دڵەڕاوکێت دەکات

-مێزی کارکردن

جیاکردنەوەی شوێنی پشوودان و شوێنی کارکردن کارێکی باشە بۆ مێشک