نوسەری کتێبی منداڵان بێڤەرلی کلێری لە تەمەنی 104 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
پێگەی "سی بی ئێس" بڵاویکردۆتەوە کە خانمە نوسەری ئەمریکی بێڤەرلی کلێری کە دروستکەری کاراکتەرەکانی هێنری هیگنس، ڕامۆنا و بیزووس کویمبی لە تەمەنی 104 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
هارپەر کۆڵن بەڕێوەبەری کارەکانی هەواڵی مردنی ئەم خانمە ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی پێنجشەممە لە باکووری کالیفۆڕنیا کۆچی دوایی کردووە کە لە ساڵی 1960 ەوە لەوێ دەژی، ئەگەرچی هێشتا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە
ئەم خانمە لە سەرەتادا لە کتێبخانە کاری کردووە و یەکەم کتێبی لە ساڵی 1950 دا چاپکردووە، لە ئێستادا خاوەنی زیاتر لە 40 کتێبی منداڵانە
|