تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی کیوی

کیوی میوەیەکی بچووکە کە چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و ماددە خۆراکییەکانی وەک ڤیتامین سی، ڤیتامین کەی، ڤیتامین ئی، پۆتاسیۆم و فۆلەیت

ئەمە لەگەڵ ئەوەی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکان و سەرچاوەیەکی باشی فایبەرە، کیوی لە زۆر شوێنی جیهاندا دەڕوێت و بەشێوەیەکی گشتی لە زۆربەی وەرزەکاندا بەردەست دەکەوێت

پێگەی "سەباح" لە بەشی تەندروستیدا بابەتێکی لەبارەی سوودە تەندروستییەکانی کیوی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمانەی خوارەوەیە:

-چرچی دەموچاو کەمدەکاتەوە

-ڕێژەی پێویستی ڤیتامین سی بۆ پێست دابین دەکات

-ڕێگری لە زوو پیربوون دەکات

-زیپکە کەمدەکاتەوە

-پێست درەوشاوە دەکات

-ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات

-ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی ئەکزیما دەکات