تەندروستی

توشبوون بە کۆرۆنا پەیوەندی بە جۆری خوێنەوە هەیە ؟؟

توێژینەوەیەکی ئەمریکی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە لا ماوەی ڕابردودا لای خەڵک دروست ببو ئایا توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەندی بە جۆری خوێنەوە هەیە، جۆرێکی دیارکراو لە گروپی خوێن ئەگەری توشبوونیان زیاترە ؟

بە پێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لە ماڵپەڕی " دەیلی مایل "ی بەریتانی دا بڵاکراوەتەوە دەریخستووە
 توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ پەیوەندییەکی بە جۆری خوێنەوە نییە .

توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی ئەمریکی ئەنجامدراوە، شیکاری بۆ جۆری خوێنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار توشبوو بە کۆرۆنا لە ئەمریکا لە نێوان مانگی ئازار بۆ تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ کردووە، دەریخستووە جۆری خوێنی توشبووەکان پەیوەندی بە توشبوون بە کۆرۆنا نەبووە ،توشبووەکان تێکەڵ بووە لەهەموو گروپی خوێنەکان بەبێ جیاوازی .

توێژینەوە ئەمریکیەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، تاکە مەترسی لەسەر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها تەمەنە ئەو کەسانەی بە تەمەنن بە توندی توشی ڤایرۆسەکە بوون و پێویستیان بە نەخۆشخانە هەبووە .