هەمەڕەنگ

وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕۆژو بەتاڵدەکاتەوە ؟

ئەزهەر لەبارەی بەتاڵبوونەوەی ڕۆژوو بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ڕونکردنەوە دەدات .

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " یوم السابع " ناوەندی جیهانی ئەزهەر بۆ فەتوا، ڕایگەیاندووە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە مانگی ڕەمەزان دا ڕۆژو بەتاڵ ناکاتەوە .

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ڤاکسینانەی تا ئێستا بەرهەمهێنراون لە ڕێگەی دەرزییەوە لە جەستە دەدرێن و کار لەسەر بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەکەن .

ئەزهەر ئەوەشی خستۆتەڕوو، ڤاکسینەکان لە ڕێگەی دەم و لوتەوە ناچنە جەستەوە بۆیە هیچ کاریگەرییەك لەسەر ڕۆژو دروست ناکەن .