تەندروستی

توێژینەوەیەك : تیشکی خۆر ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا کەم دەکاتەوە

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریدەخات ئەو ناوچانەی پلەی گەرمیان بەرزە و  ڕێژەیەکی کەم مردنیان بە کۆرۆنا تۆمارکردووە .

بە پێی توێژینەوەیەکی بەریتانی کە لە گۆڤاری بەریتانی " نەخۆشییەکانی پێست " بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ناوچانەی جیهان کە بەردەوام تیشکی خۆریان هەیە و پلەی گەرمیان بەرزە ڕیژەیەکی کەمتر مردنیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە .

پسپۆڕانی بەریتانی لە توێژینەوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە، تیشکی خۆر و بەتایبەت تیشکی سەرو وەنەوشەیی کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن.


تویژینەوەکە ئەوەشی خستۆتەروو، کۆی ژمارەی مردوان و ئاستی تیشکی سەرو وەنەوشەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەنێوان مانگی کانونی دووەم تا مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو تۆمارکراوە و دەرکەوتووە ئەو توشبووانەی ئەو ناوچانەی کە ئاستێکی بەرزی تیشکی سەرو وەنەوشەییان هەبووە مەترسی مردنیان بە کۆرۆنا کەمتربووە بەراورد بەو ناوچانەی کەمتر تیشکی خۆریان هەبووە تیشکی سەرووەنەوشەییان لە ئاستێکی نزمدا بووە .


توێژینەوە بەریتانیەکە باسیلەوەش کردووە، ڤیتامین "
D" پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە ڕێژەی مردن و توشبوون بە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، ئەو کەسانەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینەیان لە لەشدا کەمە بە شێوەیەکی قورس توشی کۆرۆنا دەبن و ئەو ناوچانەی تیشکی خۆریان کەمە جەستەی مرۆڤ ناتوانێت بڕی پێویست لە ڤیتامین "D"  وەربگرێت .