تەندروستی

چی بەسەر پێست دا دێت گەر لە کاتی نوستن دا سەرین بەکارنەهێنیت؟

خەوتن بە بێ بەکارهێنانی سەرین ڕەنگە لە سەرەتادا توشی ناڕەحەتیت بکات، بەڵام لە ڕووی تەندروستییەوە چەندین سوودی هەیە کە نەک تەنها ئازاری پشت ناهێڵێت بەڵکو کاریگەری لەسەر تەندروستی پێستیش دادەنێت

هەموان بۆ ئەوەی ببینە خاوەن پێستێکی جوان و درەوشاوە چەندین ماددەی جوانکاری و دەرمان بەکاردەهێنین بەڵام ڕەنگە بوونی خەوێکی ئارام باشترین چارەسەری تەندروست ڕاگرتنی پێست بێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لەم بارەیەوە بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە باس لە گرنگی بەکارنەهێنانی سەرین دەکات لە کاتی خەوتن دا کە ئەمانەن:

-چرچبوونی پێست کەمدەکاتەوە

-پێست ساف و درەوشاوە دەبێت

-پێست لە هەستیاری بەدوور دەبێت

-چاکبوونەوە و نوێبوونەوەی خانەکانی پێست خێراتر دەبێت

-پێست بریقەدار دەکات