تەندروستی

ڕێژەی نیکۆتین لە بەرهەمهێنانی جگەرە دا کەمدەکرێتەوە

بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی جگەرە کێش ئەمریکا ڕێژەی نیکۆتین کەم دەکاتەوە . بە پێی هەواڵێکی " وۆڵ ستریت جۆرناڵ " حکومەتی ئەمریکا بە نیازە داوا لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی جگەرە لە ئەمریکا بکات کە ڕێژەی نیکۆتین لە بەرهەمهێنانی جگەرە دا کەمبکەنەوە . ئاماژەبەوەکراوە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە گەنج و مێرد منداڵ هۆگری کێشانی جگەرەبوون و ساڵانە نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە ئەمریکا بەهۆی کێشانی جگەرەوە گیان لەدەست دەدەن بۆیە حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگای ئەو بڕیارەوە ژمارەی جگەرەکێش کەمبکاتەوە . بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لە گۆڤاری " ئینگلاند جۆرناڵ " بڵاوکراوەتەوە ئاماژەبەوەکراوە ئەگەر بڕیاری کەمکردنەوەی ڕێژەی نیکۆتین لە جگەرەدا جێبەجێبکرێت تەنها لە ساڵی یەکەمدا پێنج ملیۆن جگەرە کێش کەم دەکات .