تەندروستی

توێژینەوەیەک: ئەو ژنانەی دووگیانن و توشی کۆرۆنا دەبن ئەگەری گیانلەدەستدانیان زیاترە

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی "فۆکس 29" ئەنجامی توێژینەوەیەک کە سەدان کەس بەشدارییان تێدا کردووە دەریخستووە کە ئەو ژنانەی لە ماوەی دووگیانیدا توشی کۆرۆنا دەبن ئەگەری مردن، پێویستی بە ئۆکسجین و بەشی چاودێری ورد یاخود دەرهێنانی منداڵ پێش وادەی خۆیان زیاترە

توێژینەوەکە لەسەر 2130 خانمی دووگیان ئەنجامدراوە لە 18 وڵاتی جیاوازدا 706 کەسیان لەو کەسانە بوون کە لە نێوان مانگەکانی 4-8 ی ساڵی 2020دا توشی کۆرۆرنا بوون و ڕێژەی ٪11.5ی ئەم کەسانە منداڵەکانیان توشی کۆرۆنا بوون کاتێک لەدایکبوون

هەر لەم بارەیەوە سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشی ڕایگەیاندووە کە هەرچەندە ئەگەرەکان کەمن بەڵام بەدڵنیاییەوە خانمانی دووگیان زیاتر زیانیان بەردەکەوێت لە کاتی توشبوون بە کۆرۆنا