تەندروستی

دەرمانێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەدۆزرێتەوە

دوای چەندین دەیە لە هەوڵەکانی زانایان و پسپۆڕانی پزیشکی بۆ رووبەڕووبونەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر لەسەر مرۆڤ، لە ئێستادا دەرمانی (دۆنانێماب) بە باشترین چارەسەری نەخۆشییەکە دادەنرێت و بەرێژەی ٪29 کاریگەریەکانی نەخۆشیەکە بە گشتی خاودەکاتەوە و رێژەی ٪35 توشبووانی ئەم نەخۆشییە کاردانەوەی ئەرێنییان بۆ دەرمانەکە هەبووە کە لە توێژینەوە لەگەڵ توشبووان دەرکەوتووە.
دروستکردنی ئەم دەرمانە لە لایەن کۆمپانیای بەناوبانگی دروستکەری دەرمان (ئێلی لیلی)یەوە بووە وەک چارەسەر دراوە بە 1،734 توشبووی نەخۆشی ئەلزەهایمەر لە نوێترین قۆناغی توشبوون بە نەخۆشییەکەدا، هەروەها دووەم دەرمانە کە لە ماوەی کەمترین لە ساڵێکدا وەک چارەسەر بۆ ئەلزەهایمەر ئاشکرا کرابێت.