لە وەرزی بەهاردا هەندێک کەس توشی هەستیاری دەبن بەرامبەر ئەو تەنۆلکانەی لە هەوادا هەیە ، بە تایبەت ئەو ڕێژە زۆرەی دەنکە هەڵاڵە و تۆوەکانی جۆرێک لە کەڕو لە هەوادا کە لە وەرزی بەهار و هاوین ڕێیان بۆ خۆش دەبێت بە هەوادا بگوازرێنەوە.
نیشانەکانی بە شێوەی پژمینی بەردەوام و سووربونەوەی چاو، ئاوی لووت دەردەکەوێت.
ماڵپەڕی (سەباح) لە هەواڵێکی تەندروستیدا چەند رێنماییەکی پزیشکی پسپۆڕ د.فێردا چێلیکی بۆ ئەم کەسانە بڵاوکردۆتەوە کە چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئەم حاڵەتە:
*هەوڵبدە لە سەعاتەکانی بەیانیاندا نەچیتە دەرەوە
*پێویستە لە دوای هەر چوونە دەرەوەیەک لە ماڵ و گەڕانەوە راستەوخۆ خۆت بشۆیت
*لەم وەرزەدا گرنگی بەو خواردنانە بدەیت کە بەرگری لەش بەهێز دەکات
*دوورکەوەرەوە لەو چالاکیانەی کە هەستیاریت زیاد دەکات
*بەکارهێنانی چاویلکە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی چاو
*لە کاتی مانەوە لە ماڵەوە پەنجەرە و دەرگاکان بە داخراوی بهێڵەرەوە
*زۆر خواردنەوەی شلەمەنییەکان
*ئاگاداری پاکوخاوێنی ماڵ و ئەو کەلوپەلانە بە کە بەکاریان دەهێنێت