لە کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی تاج لەسەرنانی شا چارلزی سێیەم، شازادە لویس بە جوڵە سەیرو دەگمەنەکانی سەرنجی فۆتۆگرافەرانی بە لای خۆیدا راکێشاو بووە ئەستێرەی مەڕاسیمەکە.
شازادە لویسی تەمەن پێنج ساڵ، سێیەم و بچوکترین منداڵی ویلیەم، شازادەی وێلزە و چوارەم کەسە لە ڕیزبەندی ئەندامانی خێزانی شاهانە کە بتوانێت تەختی شاهانەی بەریتانیا بەدەست بهێنێت.
جوڵەکانی ئەم منداڵە لە مەڕاسیمەکاندا هەمووان دەخاتە پێکەنین و بە
خێرایی لە میدیاکاندا بڵاودەبێتەوە.