تەندروستی

باشترین خۆراکەکان بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی شەکری خوێن

 

هەرچەندە هۆکارەکانی وەک قەڵەوی، قەلەقی، کەمی جوڵە و چالاکی و هۆکاری بۆماوەیی کاریگەریان لەسەر توشبوون بە نەخۆشی شەکرە هەیە بەڵام توشبووانی نەخۆشی شەکرە و ئەو کەسانەش کە حاڵەتێکی تەندروستیتریان هەیە و کاریگەری لەسەر شەکری خوێنیان دەبێت، پێویستە سیستمێکی خۆراکی تەندروستیان هەبێت.

 

پێگەی (هێڵس لاین) لە بابەتێكدا لیستی شەش لە بەسوودترین خۆراکەکانی بۆ نەخۆشی شەکرە بڵاوکردۆتەوە کە ئەمانەن:

*برۆکلی

برۆکلی سەرچاوەیەکی باشی گلوکۆزینۆلەیتە و یارمەتی دابەزینی شەکری خوێن دەدات لەو کەسانەدا کە شەکرەی جۆری دوویان هەیە.

*خواردنە دەریاییەکان

خواردنە دەریاییەکانی وەک ماسی شێڵفیش دەوڵەمەندن بە پرۆتین، چەوری سوودبەخش، ڤیتامین، کانزاکان و دژەئۆکسیدەکان کە یارمەتی هاوسەنگ راگرتنی شەکری خوێن دەدەن.

*ناوکی کولەکە

دەوڵەمەندە بە فایبەر و دژەئۆکسیدەکان و هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ هاوسەنگ راگرتنی شەکری خوێن.

*بامێ

*ئەڤۆکادۆ

*هێلکە

توێژینەوە جیهانییەکان سەلماندویانە هێلکە بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین، ڤیتامین و کانزا خۆراکیەکان بەسوودە بۆ هاوسەنگ راگرتنی شەکری خوێن