هەمەڕەنگ

بۆ یەکەمجار ساتی قوتدانی هەسارەیەک لە لایەن ئەستێرەیەکەوە تۆمار دەکرێت

 

بەپێی هەواڵێکی پێگەی (بی بی سی) بۆ یەکەم جار گەردوونناسان وێنەی ساتی قوتدانی هەسارەی موشتەریان لە لایەن ئەستێرەیەکەوە تۆمار کردووە.

رووداوە گەردوونیەکە لە دووری 12 هەزار ساڵی رووناکی لە زەویەوە روویداوە.

 ئەگەرچی گەردوونناسان لە رابردوودا، بە وردی چاودێری قوتدانی هەسارەکانیان لە لایەن ئەستێرەکانەوە کردووە، بەڵام ئەمە یەکەم جارە وێنەی ئەم ساتە بە روونی تۆمار بکرێت.

بەپێی پێشبینییەکان لە داهاتوودا بەشێکی زۆری هەسارەکان کە رەنگە زەویش بگرێتەوە رووبەڕووی ئەم دیاردە گەردوونییە دەبنەوە.