هەمەڕەنگ

كچێكى ئێزدى ئاواره‌ لە کەمپی شاریا بووه‌ بە خاوه‌نی كاری خۆی

 

کەژێ کەمال کچێکی ئێزدیی خەڵکی قەزای شەنگالە و بەهۆی پەلامارەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ناچاربووە ژیانی ناو کەمپ ھەڵبژێرێت. ئەگەرچی لە ژیانی ناو کەمپدا تووشی کۆسپ و تەگەرەی زۆر بووەتەوە بە تایبەتی نەبوونی ھەلی کار، نەھامەتییەکانی ئاوارەیی، ناسۆری ژیان لەناو کەمپدا، سەرمای زستان و گەرمای ھاوین. خراپی دۆخی دارایی خانەوادەکەی نەیتوانی چۆک بە کەژێ-دا بدات و دەستبەرداری خەونەکانی نەبوو.
ئەم خانمە لە ئێستادا نیشتەجێی كه‌مپى شاريایە لە سنوورى پارێزگاى دهۆك، پێش شه‌ش ساڵ له‌ رێى رێكخراوێك‌ بەشداری لە خولێکی دروومان کرد و لە بێکاری رزگاری بوو و توانیویەتی ببێت بە خاوەنی کاروکاسبی خۆی.