رەوە مانگایەک بۆ لەوەڕاندن بردراوەتە پێش پەرلەمانی ئەڵمانیا
بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین دژ بە هێشتنەوەی مانگا لە گەوڕەکان، یەک رەوە مانگا بردراوەتە ناو چیمەنی بەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەخت.
گرووپی کار بۆ سەوزکردن و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵی کە رێکخراوێکی ژینگەپارێزە، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین دژبە هێشتنەوەی مانگا لە گەوڕەکان، یەک رەوە مانگایان بردە ناو ئەو چیمەنەی لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە لە بەرلینی پایتەخت و لەوێ دەستیان کرد بە لەوەڕاندنیان.
خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی دروشمی "دەبێت مانگاکان لە لەوەڕگاکان بن" مانگاکانیان لە چیمەنی بەردەم پەرلەمان بەجێ هێشت بۆ ئەوەی لەوێ بلەوەڕێن.
|