تەکنەلۆژیا

مۆنتانا دەبێتە یەکەم ویلایەتی ئەمریکا کە بەکارهێنانی تیک تۆک قەدەغە بکات

 

 

بەپێی هەواڵێکی پێگەی (بی بی سی) ویلایەتی مۆنتانا وەک یەکەم ویلایەتی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆکی دا.

هەرچەندە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022دا بەکارهێنانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە لەم ویلایەتە لە ئامێرە زیرەکەکانی تایبەت بە دامودەزگا حکومییەکان قەدەغر کرا، بەڵام لە ئێستادا بڕیارەکە گشتگیر کراوە و تەنانەت کەسانی ئاسایی ناتوانن بە ئامێرەکانی خۆیان ئەم ئەپلیکەیشنە بەکاربهێنن.

 

تۆڕی کۆمەڵایەتی بەناوبانگی تیک تۆک کە خاوەندارێتییەکەی لە وڵاتی چینە، لە لایەن حکومەتی بەشێک لە وڵاتانی جیهانەوە بەردەوام گومانی لەسەرە کە داتا و زانیارییەکان لەڕێی ئەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەوە دەبرێت بۆ حکومەتی چین.