بەپێی هەواڵێکی پێگەی (بیزنس ئینسایدەر)، تۆڕی پەیوەندی وەتسئەپ کە لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارێتی دەکرێت، بڕیارە تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد بکات و رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات تا ماوەی 15 دەقە بتوانن هەڵەی رێنووس چاکبکەنەوە و ئەو کورتە نامەیەی ناردوویانە گۆڕانکاری (Edit) بکەن.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە؛ لە دوای ئەم گۆڕانکاریە وەرگری کورتە نامەکە ئاگادار دەکرێتەوە کە ئەم نامەیە گۆڕانکاری تێدا کراوە، هاوشێوەی سڕینەوەی کورتەنامەکان.