کچێکی تەمەن 15 ساڵی رزگاربووی بومەلەرزەکەی تورکیا پێشانگایەک بۆ کارە هونەرییەکانی دەکاتەوە
جیگدێم ئییەمی تەمەن 15 ساڵ کە خوێنکاری ناوەندییە و یەکێکە لە رزگاربووانی بومەلەرزەکەی تورکیا، پێشانگایەکی بۆ بەشێک لە کارە هونەرییەکانی لە مالاتیا کردووەتەوە کە نزیکەی سێ هەزار تابلۆی هەیە.
لە ماوەی سەختی ژیانی ئاوەرەیی بەهۆی بومەلەرزەکەی 6ی شوباتەوە، وێنەکێشان تاکە هیوا و خۆشی هێنەر بووە بۆ ئەم خانمە
ئەو دەڵێت"کاتێک بە دەنگی بومەلەرزە بەئاگا هاتمەوە، تابلۆکانم یەکەم شت بوو کە بە مێشکمدا هات،ئەمویست لەگەڵ خۆم رزگاریان بکەم و بیانبەمە دەرەوەی باڵەخانەکە"
دوای خاپوور بوونی ماڵەکەیان بە ناجاری بۆ ماوەیەک ناچاربوون لە بارهەڵگرێکدا بمێننەوە و ژیان بەسەر ببەن.
|