تەندروستی

لەم رۆژەی هەفتەدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاترە

 

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە رۆژانی دووشەممە لە هەفتەدا مەترسیدارترین رۆژە بۆ جەڵتە و زۆرینەی کەس لەم رۆژەدا تووشی جەڵتەی دڵ بوون.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (The Sun) ، شارەزایان پێیان وایە هۆکاری زۆری جەڵتەی دڵ لەم رۆژەی هەفتەدا تێکچوونی سیستمی خەوە دوای پشووی کۆتایی هەفتە و سەرلەنوێ دەستکردنەوە بە کارکردن.
لە لایەکیترەوە پسپۆڕانی پزیشکی پێیان وایە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەم بارەیەوە رەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر رزگارکردنی ژیانی کەسانێکی زۆر کە ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵیان لەسەرە.
زانایان توێژینەوەیان لەسەر داتاکانی پێنج ساڵی رابردووی 10 هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ئیرلەندا کردووە، هەموو حاڵەتەکانی توشبوون بە جەڵتەیان لە رۆژە جیاوازەکاندا هەژمار کردووە و گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی زۆرینەی حاڵەتەکان لە رۆژانی دووشەممەدا روویداوە.