هەمەڕەنگ

پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ دەیەوێت بۆ هەمیشە بە گەنجی بمێنێتەوە

پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ دەیەوێت بۆ هەمیشە بە گەنجی بمێنێتەوە

 

"فبراین"پیاوێکی تەمەن 45 ساڵە بەڵام لە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ دەچێت، ئەمەش بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری، بەڵکو بە پەیڕەویکردنی سیستەمێکی تایبەتی بۆ ژیانی.

بە شێوەیەک تیمێکی پزیشکی کە پێکهاتوون لە 30 کەس بەردەوام چاودێری وردی پەستانی خوێن و شەکرە و لێدانی دڵ، گورچیلە، جگەر و مێشکی دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا پەیڕەوی سیستەمێکی خۆراکی دەکات کە پێکهاتووە لە خواردنی 70 کیلۆ سەوزەوات لە مانگێکدا، خواردنی 80 جۆر لە ڤیتامین و کانزاکان لە ڕۆژێکدا.

وەرزشکردنیش بەشێکی دیکەی گرنگی ژیانی "فبراین"ە، کە ڕۆژانە دوو سەعات وەرزش دەکات، بۆ هەموو ئەمانەش نزیکەی ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار خەرجدەکات.

وەک خۆشی باسی لێوەکردووە خاوەنی دڵێکی 37 ساڵ و ڕوخسارێکی 28 ساڵ و جەستەیەکی 18 ساڵە.