تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

 

 

دوێنێ دووشەممە کۆمپانیایی ئەپڵ بەرهەمە نوێیەکەی بە ناوی " Vision Pro" ئاشکرا کرد، کە ئەم بەرهەمە وەک چاویلکەیەکی مەلە کردن وایە جیهانی ڕاستەقینە و دیجیتاڵی تێکەڵ بە یەک دەکات.

بەکارهێنەر دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم چاویلکەیەوە چێژێکی زیاتر لە گرتە ڤیدیۆکان ببینێت بە شێوەیەک ئامێرەکە  دەتوانرێت ببەسترێت بە مۆبایل و کاتژمێری دەستی،  سەیری گرتە ڤیدیۆیی و فیلمی پێبکرێت، ئامێرەکە بازنێکی دەستی لەگەڵ دایە کە بەکارهێنەر لە ڕێگەیەوە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی چاویلەکەکە بکات

نرخی ئەم ئامێرە دەگاتە نزیکەی سێ هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی، کە بەم نزیکانە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست دەبێت بۆ کڕیاران.