هەمەڕەنگ

پیاوێکی ئەمریکی بە مەبەستی بەرزبوونی 17 سانتیمەتر لە باڵای نەشتەرگەرییەکی ئازار بەخش ئەنجام دەدات

پیاوێکی ئەمریکی بە مەبەستی بەرزبوونی 17 سانتیمەتر لە باڵای نەشتەرگەرییەکی ئازار بەخش ئەنجام دەدات

"بریان سانشیز" پیاوێکی ئەمریکییە، کە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و ئازار بەخش ئەنجام دەدات بە مەبەستی بەرزبوونی 17 سانتیمەتر لە باڵای، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەش بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لەسەر جێگا دەمێنێتەوە و ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بڕوات.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ماڵپەڕی سکای نیوز، سانشیز باسی لەوە کردووە دەستەکانی زۆر درێژبوون بەڵام قاچەکانی کورت بوون، بەم هۆیەشەوە بۆ درێژکردنی قاچەکانی، لە لایەن پزیشکانەوە ئێسکی قاچی دەشکێنێت و چەند ماددەیەک بۆ دادەنرێت بە مەبەستی درێژبوونی، کە بەم هۆیەشەوە ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە بۆ ماوەیەکی زۆر نەیتوانیوە کە بخەوێت، کاتێکی زۆری ویستووە بۆ دووبارە وەستان لەسەر قاچەکانی.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەشیمان نییە لە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە، هەستێکی خۆشی هەیە کە ئێستا باڵای لەو کەسانەوە نزیکە کە پێشووتر لەو بەرزتربوون.