هەمەڕەنگ

گەنجێکی میسری دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی داوایی تەواوی خەرجییەکانی دەکاتەوە

 

گەنجێکی میسری دوای جیابوونەوەی لە دەستگیرانەکەی لیستێک دروست دەکات کە تەواوی ئەو خەرجییانەی تێدا نووسراوە کە لە ماوەی پەیوەندییەکەیاندا خەرجی کردووە، داوای تەواوی ئەو بڕە پارەیە دەکاتەوە.

گەنجەکە بە وردی چاودێری نرخی هەموو ئەو دیاری و کاڵایانەی کردووە کە لەو ماوەیەدا بۆ هاوسەرەکەی کڕیوە لە وانەش پاکەتێک چوکلاتە کە بەبۆنەی سەری ساڵەوە کڕیویەتی و گوڵ و ئاهەنگی لەدایکبوون و چەندینی دیکەش، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو لیستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری لە لایەن بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەوە لێکەوتەوە پێیان وایە کە شەرمەزارییە بۆ ئەو گەنجە میسرییە کە داوای ئەو خەرجیانە دەکاتەوە.