لە کاتی دابەزاندنی کێشدا خۆت لەم 5 هەڵەیە بە دوور بگرە
پسپۆڕانی بواری خۆراک ناسی باس لە پێنج هەڵەی سەرەکی دەکەن کە هاووڵاتییان لە کاتی دابەزاندنی کێشیان ئەنجامی دەدەن و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ لە وانەش؛
- مانەوە بە برسێتی بۆ ماوەیەکی زۆر
- دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی خێرا
- ئارەزووکردنی ئەو خۆراکانەی کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت
- ماندووبوونی بەردەوام و کەمی وزە
- زۆر خواردن لە یەک ژەمدا