هەمەڕەنگ

کوەیت ڤیزەیەکی تایبەت بە ئەو کەسانە دەبەخشێت کە بە مەبەستی وەرزش، چالاکی کلتووری و کۆمەڵایەتی سەردانی وڵاتەکە دەکەن

 

کوەیت پێدانی جۆرێکی نوێی ڤیزەی پەسەند کرد، کە رێگە بەو کەسانە دەدات خوازیارن بە مەبەستی چالاکی وەرزشی یاخود کلتووری سەردانی وڵاتەکە بکەن.

بەپێی هەواڵی میدیا رەسمییەکانی ئەو وڵاتە (الشيخ طلال الخالد الصباح) سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە لە دەرکردنی بڕیارێکی نوێدا ئەم جۆرە ڤیزەیەی ناساندووە.

ئەو کەسانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دەبێت لەڕێی یانەیەکی وەرزشی دانپێدانراو، دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵەیەکی کلتووری یاخود هەر گروپێکی دیکەی رەسمیەوە داواکاریەکەیان پێشکەش بکەن.

ڤیزەکە بۆ سێ مانگە و دەتوانرێت لە کاتی پێویستدا بۆ ساڵێک درێژ بکرێتەوە.