هەمەڕەنگ

دەریای ئیجە لە پاشماوەی تۆڕەکانی ماسی پاکدەکرێتەوە

 

پاشماوەی تۆڕەکانی ماسی لە قوڵایی 30 مەتر لەژێر دەریاکانی ئیزمیر دەرهێنرانەوە بۆ پارێزگاری لە گیاندارەکانی ژێر دەریا و پاککردنەوەی ئاوەکان

دەریاوانەکان بەشێک لە دەریای ئیجەیان لە نزیک ئیزمیر پاککردەوە لە پاشماوەی ئەو تۆڕە ماسییانە کە ڕاوچییەکانی ماسی بەجێیان هێشتووە، لەگەڵ پاککردنەوەی دەریاکەدا توانیان هەندێک لە گیاندارە دەریاییەکان رزگار بکەن کە تۆڕەکان مەترسیان لەسەر ژیانیان دروستکردبوو.