هەمەڕەنگ

پیاوێک بەهۆی خواردنی گوێچکە ماسی گیانلەدەستدەدات

 

لە هەواڵێکی پێگەی (ئیندیپێندنت)دا بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسانی تەندروستی ویلایەتی میسووری رایانگەیاندووە؛ پیاوێکی تەمەن 54 ساڵ بەهۆی خواردنی گوێچکەماسی خاو(نەکوڵێنراو) کە لەسەر ستاندێکی سەرشەقامەکان کڕیویەتی گیانی لەدەستداوە.

هەر لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ ئەم گوێچکەماسییانە کە لە مانچستەرەوە دەهێنرێت رەنگە بەکتریای (ڤایبرۆ) ی لەسەر بووبێت و هۆکار بووبێت بۆ گیانلەدەستدانی پیاوە بەتەمەنەکە، هەر بۆیە بڕیار دراوە بە راگرتنی بازرگانیکردن بە گوێچکە ماسی.

بەکتریای (ڤایبرۆ) بەپێی خەمڵاندنەکان، ساڵانە هۆکاری توشبوونی 80 هەزار کەسە بە نەخۆشی و گیانلەدەستدانی 100 کەس.