هەمەڕەنگ

هەرزەکارێکی تەمەن 14 ساڵ بڕوانامەی زانکۆ بەدەست دەهێنێت

 

هەرزەکارێکی تەمەن 14 ساڵ بڕوانامەی زانکۆ بەدەست دەهێنێت

"کیران کوازی" هەرزەکارێکی ئەمریکی تەمەن 14 ساڵە، کە دەتوانێت بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمپیوتەردا لە زانکۆی "سانتا کلارا" بە دەست بهێنێت، بەمەش دەبێتە بچووکترین دەرچووی ئەو زانکۆیە.

لە هەمان کاتدا کیران دەتوانێت دەست بەکار بێت لە کۆمپانیای "سپەیس ئێکس"ی کە کار دەکات لەسەر گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان.

بە گووتەی دایک و باوکی هەر لە تەمەنی دوو ساڵییەوە توانیویەتی دەست بە قسەکردن بکات و بە کاتێکی کەم توانیویەتی تەواوی قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتووی ببڕێت.