هەمەڕەنگ

شێوەی ئەو کەسانەی کە لە ماڵەوە کاردەکەن دوای 70ساڵ

 

شێوەی ئەو کەسانەی کە لە ماڵەوە کاردەکەن دوای 70ساڵ

کۆمپانیایەک لە ڕێگەی تەکنۆلۆژیایی زیرەکەوە مۆدێلێک دروست دەکات کە ناوی دەنێت "ئانا" ، کە شێوەی ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە لە ماڵەوە کاردەکەن و شوێنێکی کارکردنی تایبەتیان لە ماڵەکەیاندا نییە دوای 70 ساڵ بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر جەستەیان بەجێدەهێڵێت، لە بری ئەوە لەسەر جێگای نووستن و بە هەڕەمەکی دادەنیشن و کار دەکەن.

ئانا پشتێکی چەماوەی هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر کۆمپیوتەری بەکارهێناوە پشتی چەماندۆتەوە، لە هەمان کاتدا کێشێکی زۆر و چاوێکی هەڵئاوساو هەیە بەهۆی مانەوەی زۆر لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەردا، دەستێکی گرژ بوو بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ماوسی کۆمپیوتەرەوە.

ئامانجی ئەم کۆمپانیایە لە دروستکردنی ئەم مۆدێلە تەکنۆلۆژییە، هۆشدارییە بۆ ئەو کەسانەی کە لە ماڵەوە کار دەکەن و شوێنێکی تایبەتیان نییە جووڵەیەکی کەمیان هەیە لە ڕۆژدا، کە ئەمەش کاریگەری مەترسیدار لەسەر جەستە و تەندروستیان دروست دەکات.