هەمەڕەنگ

کۆمپانیای ئەپڵ دەبێتە یەکەم کۆمپانیا لە جیهاندا کە بەهای بازاڕی سێ ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە ​

 

 

کۆمپانیای ئەپڵ بە شێوەیەکی ڕەسمی دەبێتە بە یەکەم کۆمپانیای جیهانی کە بەهای بازاڕی بگاتە سێ ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی، لە هەمان کاتدا نرخی پشکەکانی ئەپڵ لە بەرزبوونەوە دایە.

ئەمەش بەهۆی پڕ فرۆشی بەرهەمەکانی بەتایبەتیش مۆبایلی ئایفۆن کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا خواستێکی زۆری لەسەر بوو، و ڕاگەیاندنی بەرهەمە نوێیەکەی ڤیژیۆن پرۆ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بازاڕی تەکنەلۆجی جیهاندا هەبوو.