هەمەڕەنگ

خانمێکی عێراقی کار لە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل دەکات

"میسون حسن" خانمێکی عێراقییە نزیکەی چوار ساڵە کاری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل دەکات، بەشێکی زۆر لە کڕیارەکانی خانم-ن.

میسون لە تەمەنی 14 ساڵییەوە لەگەڵ باوکیدا فێری چاککردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل بووە، لە ئێستاشدا دەتوانێت کار لە ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی و ئەمریکی و جۆرە جیاوازەکانی دیکە بکات، وەک خۆشی ئاماژەی پێداوە بەهۆی کارەکەیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لە لایەن کۆمەڵگاوە، بەڵام ئەمانە ناتوانن بیوەستێنن لە کار و بەدەستهێنانی بژێوی ژیانی، لەگەڵ ئەوەشدا خەونی کردنەوەی شوێنێکی گەورەیە بۆ خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل تایبەت بە خانمان و کردنەوەی خولی فێرکاری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ خانمان.