لە ئەنجامی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی لە منداڵیدا ڕووبەڕووی زەبری دەروونی دەبنەوە، ئەوا لە کاتی گەورەیدا ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی و گۆشەگیری هەیە.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی خەمۆکی بوونەتەوە، ئەوا لە منداڵیدا بە لایەنی کەمەوە جارێک تووشی فشاری دەروونی وەک لە دەستدان ئەندامانی خێزان و یاخود توندوتیژی بوونەتەوە.