هەمەڕەنگ

ڕێستۆرانتێک کرواسۆنێک کە کێشەکەی 1350گرامە پێشکەش بە کڕیارانی دەکات

لە یەکێک لە ڕێستۆرانتەکانی دوبەی، کرواسۆنتێک کە کێشەکەی 1350 گرام و درێژییەکەی 90 سانتیمەترە پێشکەش بە میوانان دەکات، بە تایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە عاشقی خواردنی ئەم جۆرە شیرینییەن.

لەگەڵ ئەوەشدا کووپێک قاوە پێشکەش دەکات کە کێشەکەی پێنج لیترە، کەسانێکی زۆر سەردانی ئەم شوێنە دەکەن بە مەبەستی ئەزموونکردنی خواردنی ئەم جۆرە خواردن و خواردنەوەیە و لەگەڵ ئەوەشدا چەند وێنەیەک دەچرکێنن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی دەکەنەوە.