هەمەڕەنگ

لە سویسرا خواردنی خۆڕایی لەسەر شەقامەکان دادەنرێت

ڕۆژانە بەشێکی زۆر لە خۆراک بە فیڕۆدەدرێت، بەم هۆیەشەوە بۆ پاراستنی ژینگە و سوود وەرگرتن لەو خۆراکانە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی سویسری فێنکەرەوەی بچووک لە سەر شەقامەکان دادەنێن کە هەموو کەسێک دەتوانێت خواردنی جۆراو جۆری تێدا دابنێت، ئەمە تەنها بۆ هاوڵاتیان نیە بەڵکو چێشتخانە کانیش ئو خواردنانەی کە دەمێنێتەوە و کوالێتیەکی باشی هەیە دەتوانرێت لە ناو ئەو فێنکەرەوەیە دایبنێن و ئەو کەسانەی کە توانای دابینکردنی خۆراکیان نیە سوودی لێوەربگرن.

ئەم پرۆژەیە تەنها پێویستی بە 40 هەزار دۆلارە لە ساڵێکدا، کە لە لایەن بەشێک لە گەنجانی خۆبەخش و شارەوانیەوە چاودێری کوالێتی و پڕۆژەکە دەکرێت