تەندروستی

ڕوسیا دەستی بە تاقیكردنەوەی پێكوتەی كۆرۆنا كرد

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستپێکردنی وڵاتەکەی بە تاقیکردنەوەی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند .

ئاژانسی " تاس "ی ڕوسی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە پێکوتەکە لەسەر ١٨ خۆبەخش تاقیکراوەتەوە ئێستا لە ژێرچاودێری پزیشکیدان لە نەخۆشخانەی " بوردینکۆ"ی سەربای لە مۆسکۆ .

باسیلەوەشکردووە ئەنجامی کۆتایی تاقیکردەنەوەکە لەسەر کۆمەڵەی یەکەمی خۆبەخشەکان لە ماوەی دوو هەفتەی ئایندەدا دەردەکەوێت .

ڕوسیا لە ڕیزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ژ مارەی توشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکردووە تا ئێستا وڵاتەکە زیاتر لە نیو ملیۆن حاڵەتی توشبوون و ٨ هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە کۆرۆنا تۆمارکردووە .