تەندروستی

پزیشکێکی ئەمریکی : شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەستی پێکردووە


پزیشکێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە دەستپێکردنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، داوادەکات کەرتی تەندروستی ئامادەکاری تەواوبکات بۆ ڕووبەروبونەوەی ئەو شەپۆلە .
ویلیام شاڤنر مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ڤاندربیڵت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاماژەبەوەدەکات شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەستیپێکردووە پێویستە هاوڵاتیان زیاتر ئاگاداری تەندروستیانبن .
لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی " سی ئێن بی سی " ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە کەرەنتینە لەسەربەشێکی زۆری شارەکانی ئەمریکا هەڵگیراوە و هاوڵاتیان ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێناکەن و پارێزگاری لەدووری نێوانیان ناکەن .
شاڤنر باسیلەوەکردووە جارێکیتر کەرەنتین کردن ڕاناگەیەندرێتەوە لەبەرئەوەی کاریگەرییەکانی بەئاسانی ناڕەوێتەوە .
شاڤنر لە وتەکانیدا پێشبینی ئەوەیکردووە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەڕادەیەکی فراوانتر لە شەپۆلی یەکەم بڵاودەبێتەوە ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵك دەکاتە قوربانی .
بەپێی دواین ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ،ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی زۆرترین ژمارەی توشبوونە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر لە ٢ ملیۆن حاڵەتی توشبوون و ١١٧ هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە .