لە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب، د. فەرهاد پیرباڵ لە لێدوانێکیدا بە کوردساتی راگەیاند: بەو کتێبانەم سەرسامم کە هێشتا چاپم نەکردوون و لە ماڵەوەن، کە ئەوانیش؛ کتێبەکانی (پێنج پیرداود)، (پیرەمێردێک لە ژیانمدا) لەگەڵ کتێبی (ژنێک زێڕ).
راشیگەیاند: هەست دەکەم ئەمڕۆ بۆ من جەژنە و لە داهاتوودا پانێڵێکم دەبێت بە ناونیشانی (سلێمانی) و سلێمانی دەکەم بە پرسێک، کە لەو رۆژەدا هەندێک قسەم دەبێت کە خەڵکی شارەکە هەرگیز لەیادی نەکەن.
د. فەرهاد پیرباڵ لە لێدوانەکەیدا وتیشی: هەر کەسێک سلێمانی خۆشدەوێت و گرنگیی بە داهاتووی شارەکە دەدات و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات، با لەو رۆژەدا بێت نیو سەعات گوێ بۆ قسەکانم بگرێت.