کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە...
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...!
کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل
ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

نیگەرانییە سەربازییەکانی ئیسرائیل بەرانبەر ئەگەری دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بۆردومانی خێرای ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە هەڵکشاندایە؛ بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، تەلئەبیب مەترسیی هەیە هێرشە خێراکانی واشنتۆن نەبنە هۆی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاران و لەناوبردنی تەواوەتیی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
سەرکردایەتیی سەربازیی ئیسرائیل نیشانەی نیگەرانیی بەرانبەر ئەگەری هەڵمەتێکی بۆردومانی خێرای ئەمریکا بۆ سەر ئێران نیشان دەدات، بە تایبەتی دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا، تێڕوانینی ئیسرائیل وا کە ئەو جۆرە هێرشە ناتوانێت کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێران بهێنێت و ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل بپێکێت.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی "هارتس"ـی ئیسرائیلی، لێپرسراوانی ئیسرائیل نیگەرانن لەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەنجامدانی لێدانە سەربازییەکان، بەرەو ئیمزاکردنی رێککەوتنێک لەگەڵ تاران هەنگاو بنێت؛ ئەمەش وەک ئەوەی لە دوو گەڕی هێرشەکانی پێشتریدا رویدا، وا لە ئێران دەکات توانای بەرگریی خۆی زۆر زیاتر لە رابردوو بەهێز بکاتەوە.
ئەم ئاگادارییانە ئاشکرای دەکەن کە ناکۆکی لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکادا هەیە لەسەر ئەو ئامانجانەی پێویستە لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێدا بپێکرێن.
لە کاتێکدا بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئێران و تێکدانی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کردووەتە ئامانجی سەربازیی خۆی، واشنتۆن تەنها هەوڵی ئەوە دەدات دەستکەوت و سازش لە تاران وەربگرێت سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی لە گەروی هورمزدا.
رۆژنامەی "هارتس" ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەفسەرانی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل و هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە گومانیان لەوە هەیە هەڵمەتێکی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا کە چەند رۆژێک بخایەنێت، بتوانێت دەسەڵاتی ئێران ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات، چ جای ئەوەی ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی.
تەنانەت هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگریی ئیسرائیل هۆشداری دەدەن کە هێرشە نوێیەکان لە باشترین حاڵەتدا تەنها دەبنە هۆی دواخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران؛ چونکە تاران شوێنە هەستیارەکانی بەهێز کردووە و تا ئێستاش توانای ئەوەی هەیە بنکە و ژێرخانە تێکچووەکانی جارێکی تر دروستبکاتەوە و زیانەکانی سیستمی بەرگریی خۆی پڕبکاتەوە.
فەرماندە سەربازییەکانی ئیسرائیل کابینەی حکومەتەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە بەشداری کردن لە هەڵمەتێکی سەربازیدا بەبێ رێککەوتنی پێشوەختە لەسەر ئامانجی روون و هاوبەش، رێگە بە واشنتۆن دەدات بەپێی مەرجەکانی خۆی لە جەنگەکە بکشێتەوە بەبێ گوێدانە ئیسرائیل، بەمەش ئیسرائیل لە جەنگێکی کراوە و بەبێ کاتپێویستدا دەمێنێتەوە کە تێچووی سەربازی و ئابوریی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبێت.
لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێن کە ئێران توانای خۆڕاگریی بەردەوامی هەیە بەرانبەر بە لێکەوتەکانی جەنگ و گۆڕەپانی گەمارۆی دەریایی بۆ ماوەی دوو ساڵی تریش، بەمەش دەتوانێت تا کۆتایی هاتی خولی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا خۆی رابگرێت بەبێ دەستبەرداربوون لە ئامانجە سەرەکییەکانی.
لە لایەکی ترەوە، دارێژەرانی پلانی سەربازیی ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێن کە بەدەستهێنانی پشتگیریی جەماوەری بۆ هەڵگیرساندنی جەنگێکی نوێ دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی'کنێست'ـی ولاتەکەی، کارێکی ئاسان نابێت.
مەترسییەکانی ئیسرائیل لە خێرایی بووژانەوەی تواناکانی ئێران
بەپێی راپۆرتەکە، لێپرسراوانی بەرگریی ئیسرائیل بەردەوام سەرسامیی خۆیان دەربڕیوە بەرانبەر بەو خێراییەی کە ئێران توانیویەتی تواناکانی بەرهەمهێنانی موشەکی بالیستی نۆژەن بکاتەوە دوای هەر هەڵمەتێکی بۆردومانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە.
زانیارییەکانی ناو راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکەن، یەدەگی موشەکیی ئێران لە نێوان جەنگی حوزەیرانی 2025 و شوباتی 2026 دا نزیکەی دوو بەرانبەر زیادی کردووە و گەیشتووەتە رێژەی دوو هەزار و 500 موشەک.
ئاژانسەکانی هەوال ئاماژە بەوە دەکەن، سەرەڕای ئەوەی ئێران بەرکەوتەی زیاتر لە 20 هەزار لێدانی ئەمریکی و ئیسرائیلی بووە، بەڵام تا ئێستاش خاوەنی سەدان و هەزاران موشەکە و توانای داخستنی گەروی هورمزی هەیە.
هەروەها تاران سودی لە سەقامگیرییە کاتییەکان وەرگرتووە بۆ دووبارە پڕکردنەوەی کۆگاکانی سەربازی و بەهێزکردنی بەرگرییەکانی خۆی بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەر ئەگەرێکی نوێدا.
هاوکات، کەناڵی 15ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل سەرجەم ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران تەواو کردووە.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سوپای ئیسرائیل لە "ئامادەباشیی بەرزدایە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران"، و روونیکردووەتەوە کە ئیسرائیل پێیوایە هەڵمەتی سەربازیی داهاتوو زۆر دەخایەنێت.
کەناڵەکە ئاشکراشیکردووە، ئەم گرژییانە لە کاتێکدا روو دەدەن کە ئیسرائیل لە ناوخۆدا لە رەوشێكی ئاڵۆزی سیاسی و پشێویدایە، هاوکات لەگەڵ پێشهاتە سیاسییەکانی ئەمریکا؛ ئەم هۆکارانەش بەیەکەوە بڕیاردەرانی ئیسرائیلیان لەبەردەم رێڕەوێکی زۆر هەستیار و یەکلاکەرەوەدا داناوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە هەندێک کاتدا لە دەوروبەری سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورتخایەن هەیە، بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەریان، هاوکات پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
رۆژی 29ـی 10ـی 2026، هاووڵاتییەک بەناوی 'ئارام محەمەد حەمەساڵح' لە قەزای شارەزور بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و ئەمڕۆش تۆمەتباری کوشتنەکە دەستگیرکرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە رۆژی 29ـی 10ـی 2026، لەقەزای شارەزوور هاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجامدرا، شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان كرا و شەوی رابردوو تۆمەتبار خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە کرد و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتباردا.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (406)لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ دوانزەهەمین فێستیڤاڵی هەنار لەژێر دروشمی "فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە" کۆتایی پێدێت.
ئەمڕۆ شەممە 31ـی10ـی2026 کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنارە، کە گەشتیارێکی زۆر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خواروی عیراق و رۆژهەڵاتی کوردستان و سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن.
فێستیڤاڵەکە لەناو پارکی شاری یاریی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، کە ئەمساڵ لەژێر دروشمی "فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە"یە و 500 کەپر ئامادەکراوە کە تێیدا هەنار و خواردنی وشکە و بەروبومە کشتوکاڵییەکان و کاری دەستڕەنگینی خانمانی تێدا نمایشدەکرێن و دەفرۆشرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 28ـی 10ـی2026 دوانزەهەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی رەزامەندیی داوە لەسەر فرۆشتنی 500 موشەکی جۆری "پاتریۆت پاک-3" بە ئۆکراین، بە بڕی 2.1 ملیار دۆلار.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئۆکراین تێچووی ئەو موشەکانە لە رێگەی هاوکارییەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا، نەرویژ و قەرزەکانی یەکێتیی ئەوروپاوە دابین دەکات، هەروەها کۆمپانیای "لۆکهید مارتن" بەڵێندەری سەرەکیی جێبەجێکردنی گرێبەستەکەیە.
ئەم بڕیارەی واشنتۆن لە کاتێکدایە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوە کردبوو نزیکەی مانگێکە چاوەڕێی رەزامەندیی ئەمریکان بۆ گەیاندنی ئەو موشەکە گرنگانە، بە تایبەت لە کاتێکدا روسیا هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی و وێستگەکانی وزە و کارەبا چڕتر کردووەتەوە.







































